Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 15:27

پی یو که‌ی میدیا : یه‌کێتی به‌رهه‌م ساڵحی به‌کاندیدی سه‌رۆک کۆمار دیاریکرد

گرژی كه‌وتۆته‌ نێو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
کوردستان TV
#7
100%

یه‌كێتی د. به‌رهه‌م ساڵحی به‌كاندیدی سه‌رۆك كۆمار دیاریكرد و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا گرژی كه‌وتۆته‌ نێو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌و مه‌لا به‌ختیار- یش له‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ نیگه‌ران بووه‌ و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جێهێشتووه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێكی میدیای یه‌كێتی له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19-9-2018 له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، له‌ ده‌نگدانی نهێنیدا د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح وه‌ك كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌.

دواتر سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌نێوان كاندیده‌كاندا ده‌نگدانی نهێنی كراو و تێیدا د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی هێنا و كرا به‌ كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆمار.

سه‌عدی پیره‌ گوتیشی: به‌رهه‌م ساڵح نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كردووه‌و له‌ نامه‌كه‌شدا ئاماده‌یی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی ڕاگه‌یاندووه‌.

به‌ پێی ئه‌و زانیاراییانه‌ی كه‌ دزه‌یان كردۆته‌ نێو راگه‌یاندنه‌كان ، بڕیاری كاندیدبوونی به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی نیشتیمانی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق ، گرژی خستووه‌ته‌ نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌ و ده‌نگه‌ ده‌نگی توند دروست بووه‌ ، مه‌لا به‌ختیار- یش له‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی نیگه‌ران بووه‌ و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جێهێشتووه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.