Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 21:16

بڕێکى زۆری ده‌رمانى قه‌ده‌خه‌ کراو له‌ناو بردرا

له‌ڕاگه‌یاندراوی ته‌ندروستى
کوردستان TV
100%


 له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا  كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت  لەناوچەی تانجەرۆ برێكی زۆر دەرمانی قەدەغەكراوی دەست بەسەردا گیراو لەناوبرا.

 د.حەسەن رەمەزان سەرۆكی لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان  رایگەیاند ،  دوای وەرگرتنی بریاری كۆتایی دادگا و بە هاوبەشی لیژنەی پێكهاتوو لە تەندروستی سلێمانی و دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی و فەرماندەی یەكی پاسەوانی سنور، بڕی (190) كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری حەپی تراماڵی قەدەغەكراو لەناوبرا، چونكە نابێت هاوڵاتیان بە ئاسانی مامەڵەی پێوە بكەن و بەكاری بهێنن بەپێی یاسا ڕێگەپێدراو نی یە.

سه‌رچاوه‌ - ته‌ندروستى سلێمانى 
شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.