Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 02:09

ئاگادارییه‌ک ئاراسته‌ی به‌خێوکه‌ری که‌مئه‌ندامان ده‌کرێت

ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بكه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك ئاراسته‌ی به‌خێوكه‌ری كه‌م ئه‌ندامان ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ كارئاسانی زیاتر و كه‌مكردنه‌وه‌ی هاتووچۆ له‌هه‌مان ڕۆژی بینینی نه‌خۆشه‌كانیان له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی پزیشكییه‌وه‌، ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19/9/2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی هه‌ولێر له‌ ئاگاداری نامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی هاتووچۆ بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی مۆڵه‌تی به‌خێوكه‌ری كه‌مئه‌ندام وه‌رده‌گرن، ده‌توانن له‌و رۆژه‌ی نه‌خۆشه‌كانیان ده‌به‌ن بۆ لێژنه‌ی پزیشكی هه‌ر له‌ هه‌مان رۆژ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان بكه‌ن بۆ ته‌واو كردنی مامه‌ڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بن دووباره‌ و له‌ رۆژێكی تر نه‌خۆش بهێنن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.