دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی (كه‌ركوك – بێجی) دوو هاوڵاتی ده‌كه‌ونه بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشه‌وه، دره‌نگانی ئه‌مشه‌و ته‌رمی یه‌كێكیان به كوژراوی دۆزرایه‌وه.
له نزیك گوندی عه‌لی سوڵتان و له سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك – بێجی، دوو هاوڵاتی به ناوهكاانی "وه‌سام حه‌سه‌ن" و "ئیبراهیم سه‌باح عه‌لی" ده‌كه‌ونه بازگه‌یه‌كی كاتی چه‌كدارانی داعش، هه‌ردوو هاوڵاتیه‌كه له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه به‌ره‌و شوێنێكی نه‌ناسراو ڕفێنران.
دوای شه‌وێك له بێسهرو شوێنبوونیان ته‌رمی وه‌سام حه‌سه‌ن كه فه‌رمانبه‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه ئه‌مشه‌و به كوژراوی دۆزرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.