Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 15:42

به‌ وێنه‌.. تاوانێکی قێزه‌ون پارێزگایه‌کی عێراق ده‌هه‌ژێنێ

تیمێكی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌
کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ تاوانێكی قێزه‌ون پارێزگایه‌كی عێراق ده‌هه‌ژێنێ.

به‌ پێی راگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی پارێزگای زیقار له‌ باشووری عێراق، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ قێزه‌ونترین تاوان روویداوه‌ له‌وكاته‌ی پیاوێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵ ، هاوسه‌ره‌كه‌ی و سه‌رجه‌م منداڵه‌كه‌ی ده‌كوژێت كه‌ پێك هاتبوون له‌ دوو كچ و كوڕێك كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 13 بۆ 9 ساڵیدایه‌.

هه‌روه‌ها پۆلیس ده‌ڵێت: دوای رووداوه‌كه‌ تیمێكی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته‌  شوێنی رووداوه‌كه‌و كه‌سه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه‌ و دوای هه‌ڵگرتنه‌وه‌یان، ته‌رمی قوربانییه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراون، هاوكات ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام دراوه‌، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

ده‌شڵێت: لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ زانینی پاڵنه‌رو هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

ktv

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.