به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر نۆكی له كیسنراودا ده‌گرن و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت.
بهروار محمد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌هۆی خراپبون و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه هاوبه‌شه‌كان له كۆگایه‌كی شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له‌سه‌د كارتۆن نۆكی له كیس نراودا گرتووه.
وتی؛ رۆژانه لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانی بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زار و پسپۆڕه جیاوازه‌كانه‌وه پشكنین بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه ده‌كرێت له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، له هه‌بونی خۆراك و ماده‌ی خراپ و به‌سه‌رچودا شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی سزادهكرێتهوه.
وتیشی؛ نۆكه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه له‌جۆری (رنو)ه، بڕه‌كه‌ی حه‌وت سه‌د و 70 كیلۆگرامه كه‌به‌هۆی هه‌ڵهێنانی مێشوله‌وه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیه.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوده‌برێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.