راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا كۆبووه‌وه ، گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی نیشتمانی و بنكه‌فره‌وانی عێراقی فیدراڵ و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 18ی-9ی-2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ برێت ماكگۆرك نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش و شاندی یاوه‌ری كۆبۆوه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و ستیڤن فاگن كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی نیشتمانی و بنكه‌فره‌وانی عێراقی فیدراڵ و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی جارێكی دیكه دووپاتی له هاوبه‌شی تۆكمه و به‌هێزی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بایه‌خ و گرینگی هاوكاری سه‌ربازی و ئه‌منی درێژخایه‌ن كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.