Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 11:50

دروستکردنی گه‌وره‌ترین میمۆری

دەتوانێ (5700) فێلمی سینەمایی بە كوالیتی یەگجار بەرز لە خۆ بگرێت
کوردستان TV
100%


كۆمپانیای سامسۆنگ جێگیرترین میمۆری (SSD) ی جیهانی ڕەوانەی بازاڕ كردووە كە توانای ئەمباركردنی (30.72) تێرابایت زانیاری هەیە .

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری وۆرچ، تاكو ئێستا هیچ میمۆرییەكی (SSD) ی (2.5) ئینچی نەبووە كە بتوانێ ئەو ئاستە لە زانیاری لە خۆدا بگرێت، میمۆری نوێی كۆمپانیای سامسۆنگ لە ژێر ناوی (PM 1643) لە (32) توێژی یەك تێرابایتی لە میمۆری ( NAND) پێكهاتووە كە لەسەر هەر كام لەوان (16) ژێر توێژی پێكهاتوو لە چیپسگەلی ( V-NAND) بۆ سەیڤ كردنی (512) گێگا بایت زانیاری، لەبەرچاو گیراوە.

 ئەو میمۆرییە دەتوانێ (5700) فێلمی سینەمایی بە كوالیتی یەگجار بەرز لە خۆ بگرێت ، سامسۆنگ پێشتریش میمۆرییەكی (16) تێرابایتی بۆ سەیڤ كردنی هەموو جۆرە زانیارییەك ئاراستە كردبوو .

هەروەها ئەگەرچی لەو سیگیت، میمۆرییەكی (SSD) ی (60) تێرابایتی ئاراستە كردبوو، بەڵام ئەو میمۆرییە بە شێوەی (3.5) ئینجی داڕێژرابوو، هەر بۆیە پێشوازییەكی ئەوتۆی لێ نەكرا.

شایانی باسە، خێرایی خوێندنەوەو سەیڤ كردنی زانیاری لە سەر ئەو هارد دیسكە بە نۆرە (2100 – 1700) مێگابایت لە چركەیەكدایە كە سێ هێندەی هارد دیسكەكانی دیكەیە.
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.