Erbil 2°C شەممە 18 کانوونی دووەم 08:52

پارتی: دەستبەرداری پۆستی سەرکۆمار نابین

ئه‌و پۆسته‌ پشكى پارتييه‌
کوردستان TV
100%


سه‌رچاوه‌يه‌كى باڵا له‌ مه‌كته‌بى سياسیى پارتى ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند" پارتى ده‌ستبه‌ردارى پۆستى سه‌ركۆماری عێراق نابێت و كانديدى بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌بێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ دووپاتی كردەوە بوونى كانديد له‌ پارتى ديموكراتى كوردستان، په‌يوه‌ندى به‌وه‌وه‌ نييه‌ كه‌ يه‌كێتى بۆ ئه‌و پۆسته‌ كانديدى ده‌بێت يان نابێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ كەناڵی (كوردستان24)ی راگەیاندووە ئه‌م جاره‌ پۆستى سه‌ركۆمار بۆ پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌بێت و ئه‌و پۆسته‌ پشكى پارتييه‌، وه‌ك گه‌وره‌ترين هێزى سياسى كوردستان و يه‌كه‌م حزبى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئايارى په‌رله‌مانى عێراق.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدايه‌، هه‌فته‌نامه‌ى (ده‌ستوور)ى عێراقى له‌ ژماره‌ (4231)ى خۆيدا رايگه‌ياند به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌ نێوان فه‌تح و سائيروندا كراوه‌، سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌ كوتله‌ى (ئەلببنا) و سه‌رۆك وه‌زيران له‌ كوتله‌ى (ئیسڵاح) و سه‌ركۆماريش له‌ پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.