Erbil 2°C شەممە 18 کانوونی دووەم 08:49

نەوتى سپی به‌سه‌ر ماڵان دابه‌ش دەکرێت

ناوچە شاخاویەکان، دەرووبەرى هەولێر، سەنتەرى شار
کوردستان TV
#7
100%


بەرپرسێکى وەزارەتى سامانە سرووشتیەکان باسى دابەشکردنى نەوتى سپى دەکات و ئاشکراى دەکات هەوڵى دڵخۆشکەر لە ئارادایە ئەمساڵ نەوت زووتر دابەش بکرێت.

مستەفا تەها جەبار، بەڕێوبەری دابەشکردنی سوتەمەنی هەولێر ڕاگەیاندووه‌: زیاتر لە هەفتەیەکە دەستکراوە بە دابەشکردنى نەوتى سپى، ئەو بڕەى پێمان گەیشتووە لە بەغدا دابەشى دەکەین.

روونى کردەوە لە ناوچە شاخاویەکان پڕۆسەى دابەشکردنى نەوتى سپى دەستى پێکردووە:  وەکو قۆناغى یەکەم لە بەغداوە ملیۆنێک و 500  هەزار بەرمیل نەوتمان بۆهاتووە، بەڵێنیش دراوە بەردەوام بن، چەندە بڕەکەمان پێ بگات خێرایى لە دابەشکردنى دەکەین.

سوتەمەنى هەولێر بەرنامەى دابەشکردنى نەوتى بۆ سێ بازنە دابەشکردووە، ناوچە شاخاویەکان، دەرووبەرى هەولێر، سەنتەرى شار.

بەڕێوبەری دابەشکردنی سوتەمەنی هەولێر، له‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی باس دووپاتى کردەوە بەپێى ئەو بەرنامەیەى داندراوە ئەمساڵ بەرارد بە ساڵى رابردوو خێراتر نەوت دابەش ده‌کرێت،هه‌روه‌ها " ئەو بەڵێنانەى بە ئێمە و بە پارێزگارى هەولێریانداوە ئەمساڵ زووتر نەوت دەگاتە دەستى هاوڵاتیان، ئەگەر بڕی زیاتر گەیشتە کۆگاکان ئەوا  دابەشکردنی نەوتی سپی، بازنە بە بازنە بەردەوام دەبێت تاوەکو دەگەینە ناو سەنتەرى شارى هەولێر.

زیاتر لە 3 ملیۆن لیتر نەوتی  سپی لە بەغداوە بۆ پارێزگای سلێمانی نێردراوە و  لەو پارێزگایەش دابەشكردنی نەوت دەستی پێكردووە.

بۆ دابەشکردنی یەک بەرمیل نەوت بۆ هەر خێزانێکی سنووری پارێزگای هەولێر دەبێت 100 ملیۆن لیتر نەوت ئامادە بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.