Erbil 25°C شەممە 28 ئەیلوول 22:00

لیزا فەلەکەدین: پارتی خاوەن ٧٢ ساڵ خەباته‌ ئامانجامان دروستکردنی کوردستانێکی بەھێزە

بۆ ئەوەی ئاوارە نەگەراوەکانی کەرکووک لە پەرلەمان ده‌نگیان ھەبێت
کوردستان TV
#7
100%


کاندیدی ژمارە ٧٥ی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لە کارو پرۆژەکانی دەکات ئەگەر ھاتوو چووە نێو ھۆڵی پەرلەمانەوە کاردەکات بۆ ئەوەی ئاوارە نەگەراوەکانی کەرکووک لە پەرلەمان کورسیێکیان ھەبێت .

لیزا فەلەکەدین کاکەیی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس رایگەیاند من خەڵکی شاری کەرکوکم ئەگەر ھاتوو متمانەی ئەوام پێکرا بچمە نێو ھۆڵی پەرلەمان کاردەکەم بۆ ئەوەی ئاوارە نەگەراوەکانی شاری کەرکووک کورسیێکی پەرلەمانیان ھەبێت تاوەکو کەرکوکیش دەنگو رەنگی خۆی لە ناو ھۆڵی پەرلەمان ھەبێت .

لیزا راشیگەیاند ھەوڵ دەدەم دڵنیای کار لە نێوان ئەوانەی بەدوای کاردا دەگەرێن و ئەوانەی خاوەن کارن دروست بکەم ئەمەش سودی بۆ ھەر دوولا دەبێت .

لە بەشێکی تری قسەکانی دا لیزا کاکەیی رایگەیاند کار بۆ ئەوە دەکەم لە خاڵە سنوریەکان باجێک لە گەشتیاران وەربگیرێت تایبەت بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە ناوی لێبنرێت باجی پێشمەرگە .

لە بارەی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستا لیزا کاکەیی گوتی: ئێمە حزبێکی خاوەن ٧٢ ساڵ خەباتین لەم خولەی پەرلەمانیشدا ئامانجامان دروستکردنی کوردستانێکی بەھێزە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.