Erbil 15°C ھەینی 28 حوزەیران 18:29

‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاگاداریه‌ک ئاڕاسته‌ى ئه‌و ئافره‌تانه‌ ده‌کات که‌هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى وێنه‌ی تایبه‌تیان لێکراوه‌

پەیوەندی بە بنکەکانی پۆلیسی شار و شارۆچکەکانەوە بکەن لە رێگەی ھێڵی گەرمه‌وە
کوردستان TV
100%


 له‌ئاگاداریه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی  بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم رایده‌گه‌ێنێت  ، ئاگاداری ھەموو ئەو ئافرەتانە دەکەین کە تا ئێستا لەژێر ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و نامە و ھەروەھا ھەر ئامرازێکی تری رووشاندنی کەسایەتی و ئابڕوبردندان داوایان لێدەکەین بەبێ سڵەمینەوە پەیوەندی بکەن بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان لە "ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، گەرمیان، سۆران، راپەڕین"، یاخود نووسینگەکانمان ئاگاداربکەنەوە لەسەر ئاستی قەزاکان.

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  یاخود ئەو ئافرەتانە دەتوانن پەیوەندی بە بنکەکانی پۆلیسی شار و شارۆچکەکانەوە بکەن لە رێگەی ھێڵی گەرمی تەلەفۆنەکانیانەوە.

 له‌به‌شێكی دیكه‌ى ئاگاداریه‌كه‌ى ناوخۆ هاتووه‌ ،  داوا لە کچان و ژنانی ھەرێمی کوردستان دەکەن بە ئاگاییەکی زۆر زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەن، چونکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئامرازەکانی تەکنەلۆژیا گرەنتی پاراستنی تایبەتمەندی و نھێنییەکانی کەسایەتی ھیچ کەس ناکەن و ھەر وێنەیە و ڤیدیۆ و نامەیەکی دەنگی تا ئەو جێگەیە پارێزراوە کە لە مۆبایل و کۆمپیوتەر و ھەژمارە تایبەتییەکانەوە دەرناچێت و نانێردرێن بۆ کەسانی دیکە".

لە كۆتادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بەڕێوەبەرایەتی گشتی  بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم  ژمارە تەلەفۆنەکانی بەرێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان  ھاتووە بەم شێوەی خوارەوە بۆ په‌یوه‌ندی كردن ڕاگه‌یاندووه‌ 

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی - ھەولێر    ٠٧٥٠٧٥٩٨١٧٢ ٠٦٦٢٥٦٧٢٧٢

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی - سلێمانی  ھێڵی گەرمی ژمارە ١٩٩

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی - دھۆک ٠٦٦٤٥٦١٣١٥ - ٠٧٥٠٧٨٥١٨٨١

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی - گەرمیان   ٠٧٤٨١٧٨٤٨٤٩

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی - سۆران   ٠٧٥٠٧٠٧٧٨٣٣

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی - ڕاپەڕین ٠٧٤٨٠٢٧٥٠٨١


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.