ئه‌مڕۆ 18/9/2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (برادلی سۆدن) باڵیۆزی نیوزلاند له عێراق كرد.
له دیدارێكدا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا، له‌وباره‌وه مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه هێشتا تیرۆیستانی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كی و مه‌ترسیدارن بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی مووسڵ و ئه‌نبار و ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت له به‌غدا كرا و هه‌ردوولا هاوڕابوون، كه پێویسته حكوومه‌تێك بێت ره‌نگدانه‌وه‌ی پێكهاته‌ی عێراق بێت و هه‌وڵی خۆی بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بخاته‌گه‌ڕ، له‌وباره‌وه باڵیۆزی نیوزلاند پشتیوانی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێك راگه‌یاند، كه نوێنه‌رایه‌تی گشت پێكهاته‌كان و ویست و داخوازی هاووڵاتیان بكات.
په‌یوه‌ست به هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی پێكهێنانی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ك ده‌دات، كه داخوازییه‌كانی كوردستان و مادده و بڕگه‌كانی ده‌ستوور جێبه‌جێ ده‌كات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسه‌تی ستراتیژی له عێراق دا، وه‌ك هه‌وڵێكی گرینگ بۆ رێگه‌گرتن له تاكڕه‌وی له به‌ڕێوه‌بردن و ده‌ركردنی بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كاندا.
باسكردن له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و نیوزلاند و په‌ره‌پێدانیان له گشت بواره‌كاندا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.