Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:54

سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق گه‌یشتنه‌ شاری به‌سره‌

به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ كێشه‌و گرفته‌كان
کوردستان TV
100%

به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی كه‌ پارێزگاكه‌ به‌ هۆی خراپی ره‌وشی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ئاو، كاره‌با، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار رووبه‌رووی بۆته‌وه‌، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی گه‌یشته‌ شاری به‌سره‌،

ھه‌ریه‌كه‌ له‌ حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و به‌شیر حه‌داد ، جێگری دووه‌م، یاوه‌ری محه‌مه‌د حه‌لبوسی ده‌كه‌ن له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌سره‌.

به‌پێی زانیارییانه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی كه‌ ھاووڵاتییانی پارێزگای به‌سره‌ له‌ خراپی ره‌وشی خزمه‌تگوزارییه‌كان و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ چۆنیته‌تی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و كێشانه‌ تاوتوێ ده‌كرێت. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.