سه‌ركرده‌یه‌كی حیزبوڵڵای عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی رووخاندنی حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌كات، ئه‌گه‌ر هاتوو داواكارییه‌كانی ئه‌وان جێبه‌جێ نه‌كات.
ئه‌بوتاڵب سه‌عیدی، سه‌ركرده له حیزبوڵڵای عێراق له وتارێكی ڤیدیۆی له‌به‌رده‌م لایه‌نگرانیدا راگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر خوێنی چه‌كدارانی ئێمه نه‌بووایه، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان كوتله سیاسییه‌كانی نێو په‌رله‌مانی عێراق رووی نه‌ده‌دا.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵا له‌نێو ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌جه‌نگێ ، به‌ڵام كار به سیاسیه‌ت ناكات و ته‌نها جه‌خت له‌كاری سه‌ربازی ده‌كاته‌وه و له‌سه‌ر رێبازی خامه‌نیی رێبه‌ری پێشووی ئێران كار ده‌كات كه گوتبووی: سیاسه‌ت چاوی دینه.
ده‌شڵیت: یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی ئێمه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق رێز له جهنگاوهركانمان بگرێت.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه / سۆمه‌ر نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.