Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 07:38

رۆژنامه‌یه‌کی له‌نده‌نی ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان کوڕه‌کانی تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م ساڵحی ئاشکرا کرد

به‌رهه‌م ساڵح یان رازیكردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌سه‌وتی له‌نده‌نی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ له‌نێوان كوڕه‌كانی تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م ساڵح به‌رێوه‌چووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك رایگه‌یاندووه‌: گفتوگۆكانی نێوان پاڤڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بووه‌و به‌رهه‌م ساڵح یان رازیكردووه‌ حزبه‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو ریزه‌كانی یه‌كێتی.

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌: مه‌رجی پێشوه‌خته‌ی داواكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ، كاندیدكردنی ناوبراو بووه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق .

ده‌شڵێت: كاندیدكردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆسته‌كه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م په‌سند كراوی ئێرانه‌، هاوكات ته‌هران پێی وایه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ نێو یه‌كێتی، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خۆیی و حزبه‌كه‌ی ئاسانتر ده‌بێت

ئاماده‌كردنی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.