پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له گوندی خۆشكهل، بوتڵێكی غاز له چێشتخانه‌ی ماڵی هاوڵاتییه‌كی گونده‌كه ته‌قی و به هۆیه‌وه زه‌ره‌رو زیانی مادیی لێكهوتهوه.
له گوندی خوشكهلی سه‌ر به ناحیه‌ی مه‌زنێ له سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆر به هۆی ته‌قینی بوتڵ غازه‌وه ماڵی هاوڵاتییه‌ك به ناوی ( نازم عارف) ده‌سووتێت و دوای ڕوودانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ش ڕاسته‌وخۆ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی مه‌زنێ گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد.
شایه‌نی باسه ئاگره‌كه ته‌نیا زه‌ره‌ر و زیانی مادیی هه‌بووه و هیچ زه‌ره‌رێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.