Erbil 15°C شەممە 16 تشرینی دووەم 20:58

ژماره‌ی قوربانیانی باهۆزه‌که‌ی فلۆرێنس به‌رزبۆوه‌

زیانه‌كانه‌كانی به‌ بڕی 170 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێن
کوردستان TV
100%

به‌ هۆی كاریگه‌ری باهۆزی فلۆرێنسه‌وه‌ كه‌ رۆژی هه‌ینی رابردوو سێ ویلایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكای گرته‌وه‌ ، 31كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن به‌ هۆی باهۆزه‌كه‌وه‌، 31 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌  24 یان له‌ ویلایه‌تی كارۆلینای باكوورن.‌‌

بنكه‌ی باهۆزی نیشتیمانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو به‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خێرایی باهۆزی فلۆرێنس بۆ ٥٦ كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا پله‌ی باهۆزه‌كه‌ی گه‌یاندبووه‌ " گه‌رده‌لوولی كه‌مه‌ره‌یی".

به‌ هۆی باهۆزه‌كه‌وه‌ ئاو له‌نێو ژماره‌یه‌كی زۆری خانووه‌كان له‌ هه‌ردوو ویلایه‌تی كارۆلینای باكوور و كارۆلینای باشوور كه‌ڵه‌كه‌بووه‌. له‌ كاتێكدا لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هۆشدارییان داوه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ ئاو تاكو یه‌ك مه‌تر به‌رز ببێته‌وه‌ له‌ دوو ویلایه‌تیش زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س ته‌زووی كاره‌بایان پچڕاوه‌.

پێشبینی ده‌كرێت باهۆزه‌كه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی بكاته‌ سه‌ر ژیانی نزیكه‌ی 10 ملیۆن كه‌س و ئه‌و زیانانه‌ی له‌ ئاكامی باهۆزه‌كه‌یشه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌وه‌ به‌ بڕی 170 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێن.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.