Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:35

له‌ کانی مه‌لاژن کوڕێکی 17 ساڵان گیانی له‌ ده‌ستدا

مینێكی جۆری ڤالمارای پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ چیایی كانی مه‌لاژن له‌ده‌ڤه‌ری سیده‌كان گه‌نجێكی دانیشتوویی گوندی ژیلیا كه‌ پیشه‌ی شوانه‌ له‌كاتی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕه‌كانی به‌ر مین كه‌وت و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.

"سیداد ئه‌حمه‌د"ی ته‌مه‌ن 17 ساڵان ئه‌و گه‌نجه‌یه‌ كه‌به‌یانی ئه‌مڕۆ مینێك له‌ ژێر پێكانیدا ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كه‌ش ده‌ست به‌ جێ گیانی له‌ ده‌ستدا.

به‌پێی قسه‌ی كه‌س وكاره‌كه‌ی، سیداد له‌كاتی له‌وه‌راندنی ڕانه‌مه‌ر له‌چیایی كانی مه‌لاژن له‌سنوری گونده‌كه‌ی چۆته‌ نێو كێڵگه‌یه‌كی مینی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس و مینێكی جۆری ڤالمارای پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

شایه‌نی باسه‌ تا ئێستا له‌ده‌ڤه‌ری سیده‌كان ده‌یان كێڵگه‌ی له‌ مین پاكنه‌كراوه‌ی سه‌رده‌می رژیمی به‌عس ماونه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا له‌ لایه‌ن ده‌زگای مینه‌وه‌ ڕێكارییه‌ك نه‌گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ پاككردنه‌وه‌یان، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ زه‌ره‌رو زیانی گه‌وره‌ی گیانی مادیی و ماڵیان به‌ربكه‌وێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.