Erbil 5°C شەممە 18 کانوونی دووەم 01:47

نێچیرڤان بارزانی و مه‌کگۆرک دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆ ده‌که‌ن

ئاماژه‌ی به هه‌وڵی به‌رده‌وامی هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ به‌شداریكردنێكی به‌هێز له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێزان دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و ستیڤ ڤه‌یگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان باسیان له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و دانوستانه‌كانی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراقی له‌لایه‌ك، هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها پشتگیریی خۆیان بۆ‌ ڕۆڵی كاریگه‌ریی لایه‌نی كوردی له‌ به‌غدا و به‌شداریكردنێكی به‌هێزیان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و حومكڕانیی عێراقدا نیشان دا.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به هه‌وڵی به‌رده‌وامی هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ به‌شداریكردنێكی به‌هێز له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و دیاریكردنی پۆسته‌كان له‌ به‌غدا و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كرد و له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاشكرای كرد كه‌ دانوستانه‌كانی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی بۆ دروستكردنی هاوده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسیی له‌ به‌غدا به‌رده‌وامه‌، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌  بانگه‌شه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی ئارام و ڕێكوپێك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

تاوتوێكردنی بارودۆخی گشتیی ناوچه‌كه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌یست به‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.