ئه‌مرۆ له به‌رامبه‌ر باره‌گاى لیژنه‌ى ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له عه‌نكاوه دوو وینه‌ى هه‌لمه‌تى هه‌لبژاردنى كاك (قوباد تاله‌بانی) كاندیدی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بۆ هه‌لبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان هێزى باوه كه‌وته سه‌ر زه‌وی ، به‌لام دواتر له به‌ر باوه‌ربوونى كادیرانى پارتى به یه‌كسانى و رێز گرتن له هێزه سیاسیه‌كانى كوردستان ، كۆمه‌لێك كادرى لیژنه‌ی ناوچه‌ى پارتی له عه‌نكاوه، هه‌ستان به چاكردنه‌وه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌و وێنانه له شوێنى خۆیان،
له‌م باره‌وه ئانۆ عه‌بدوكه، به‌رپرسى ناوچه‌ى پارتى له عنكاوه به كوردستان تیڤی راگه‌یاند" ئێمه په‌روه‌رده‌ى قوتابخانه‌یه‌كین كه هه‌میشه رێز له ئیراده‌و بۆچۆنى به‌رامبه‌ر ده‌گرێت و پارتى هه‌موو كات جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كادیره‌كانى نموونه‌ترین ره‌وشتى جوانى پێكه‌وه كاركردن پێشكه‌شى وولات بكه‌ن، بۆیه ئه‌م كاره‌مان ئه‌نجامداو هه‌ستاین به باه‌رزكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى كاك قوباد تاله‌بانى و هیوادارین له‌م چه‌ند رۆژه‌دا هه‌لمه‌تێكى هه‌لبژاردنى هێمنانه و ئاشتیانه و سه‌رده‌میانه له كوردستانى خوشه‌ویستمان ئه‌نجام بده‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.