ئەمڕۆ دووشەممە بەلەمێکی پەنابەران لە دەریای ئیجەدا ژێرئاوکەوت، بەھۆیەوە دوو ژنە پەنابەر خنکان و پەنابەرێکی تریش بێسەروشوێنە.
نوێنەرەیەتی تورکیای فیدراسیۆنی پەنابەران بە سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەرانی ڕاگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشهممه 17ی ئەیلولی 2018، لە کاتی کۆچکردنی پۆلیك پەنابەر لە کەناراوەکانی دەریای ئیجەی پارێزگای بۆدرومی تورکیا بەنیاز بوون خۆیان بگەینە کەناراوەکانی ئەوروپا یۆنان – ئیتالیا.
راشیگهیاندووه كه لە ئەنجامی وەرگەڕانی یەختەکه دوو پەنابەر کە ژنن و خەڵکی پارێزگای سلێمانین گیانیانلهدهستدا و یهكێكی دیكهش بیسەروشوێن بوون.
بهگوێرهی زانیارییهكان لەلایەن هێزی دەریاوانی تورکیاوە 13 سەرنشینەکانی نێو یەختەکە رزگار كراون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
بەمەبەستی هاوکاری و هەمەئاهەنگی رزگاربووانی ئەو ڕووداوە و گەڕانەوەی تەرمەکان بۆ کوردستان، نوێنەرایەتی فیدراسیۆنی پەنابەران بهنیازه سەردانی پارێزگای بۆدروم و لایەنەپەیوەندیدارەکان بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.