Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:28

بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوری 3.4 له‌ سلێمانی روویدا

بە قووڵایی 7 كیلۆمەتر
بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گۆری 3.4 له‌ سلێمانی روویدا
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان له‌ راگه‌یاندراوێكدا  رایگەیاند كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.4 روویداوە.

روونیشیكردەوە كە بومەلەرزەكە كاتژمێر 12:26 خوولەك بە قووڵایی 7 كیلۆمەتر و دووری 40 كیلۆمەتر لە داتا سەنتەری چیای ئەزمەڕی پارێزگای سلێمانی روویداوە.

ئەوەشیخستەڕوو كە بومەلەرزەكە لە دووری 60 كیلۆمەتریش لە وێستگەی بومەلەرزەی قەزای دەربەندیخان هەستی پێكراوە.

بەڵام لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە نەدراوە بەوەی بومەلەرزەكە زیانی لێكەوتبێتەوە.

بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گۆری 3.4 له‌ سلێمانی روویدا
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.