Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 22:32

عه‌لی عه‌ونى : له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سلێمانی کاڵای کۆنی ڕزیو فڕێده‌دات پارتى و بارزانى هه‌ڵده‌بژێرێت

ئەم جارە نوێترین کار کە خەڵکی سلێمانی بیکات دەنگدانە بە پارتی
کوردستان TV
100%


عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسینێكى له‌ژێر ناوی سلێمانى و نوێخوازی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ، ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت  ، لە ساڵی ١٩٦٦ ەوە تا ئێستا لە سلێمانی بۆ دژایەتی ھزری نەتەوەیی رێکخستن و حیزبی جۆراوجۆر دروست دەکرێت. ھەر رۆژێک لە ژێر ناوێک و بە بیانوویەک رێکخستنێک و ھەندێک بە ناو کەسایەتی بۆ لێدانی پارتی و بارزانی قوت دەبن. ھەزاران بیانووی سەیر دێننە گۆڕێ بۆ ئەوەی دژی ھزر نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی راوەستن و خەڵکی شاری سلێمانیش بێننە سەر بیروباوەڕی خۆیان.

سلێمانی و نوێخوازی...

لە ساڵی ١٩٦٦ ەوە تا ئێستا لە سلێمانی بۆ دژایەتی ھزری نەتەوەیی رێکخستن و حیزبی جۆراوجۆر دروست دەکرێت. ھەر رۆژێک لە ژێر ناوێک و بە بیانوویەک رێکخستنێک و ھەندێک بە ناو کەسایەتی بۆ لێدانی پارتی و بارزانی قوت دەبن. ھەزاران بیانووی سەیر دێننە گۆڕێ بۆ ئەوەی دژی ھزر نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی راوەستن و خەڵکی شاری سلێمانیش بێننە سەر بیروباوەڕی خۆیان.

له‌به‌شێكى دیكه‌ى نووسینه‌كه‌ی ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت ، شاری سلێمانی مەیلی نوێخوازیی ھەیە .بۆیەش ھەموو جارێک ھەمان کاڵای کۆنی رزیو، بە ناوێک و لە کراسێکی جیاواز دا دەدەنە خەڵک و دوای ماوەیەک ، خەڵکی داماوی سلێمانی دەبینن کە فێڵیان لێکراوە و شتی قەڵب و ساختەیان پێفرۆشراوە.

ئەو حیزب و رێکخستنانەی کە لە سلێمانی ھەن ، ھەموویان مێروولەی کونێکن.ھەمووشیان پێیان وایە کە پارتی حیزبی بنەماڵە و نەخوێندەوار و مەسینە ھەڵگر و ھەزاران بێرێزیی دیکەیە، کە چی خۆیان ھەڵگری ئەم سیفەتانە و خرابتریشن.

ده‌قی نووسینه‌كه‌ى عه‌لی عه‌ونى : 

سلێمانی و نوێخوازی...
لە ساڵی ١٩٦٦ ەوە تا ئێستا لە سلێمانی بۆ دژایەتی ھزری نەتەوەیی رێکخستن و حیزبی جۆراوجۆر دروست دەکرێت. ھەر رۆژێک لە ژێر ناوێک و بە بیانوویەک رێکخستنێک و ھەندێک بە ناو کەسایەتی بۆ لێدانی پارتی و بارزانی قوت دەبن. ھەزاران بیانووی سەیر دێننە گۆڕێ بۆ ئەوەی دژی ھزر نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی راوەستن و خەڵکی شاری سلێمانیش بێننە سەر بیروباوەڕی خۆیان.
جارێک پارتی دیموکراتی کارتۆنی و جارێک بە ناوی کۆمەڵەی رەنجدەران و جار بە ناوی بزووتنەوەی و جارێک بە بەعسیاتی و جاشێتی راستەوە خۆ ، دێنە مەیدان بۆ بەرسینگ گرتنی ھۆشیاریی نەتەوەیی.
تاوێک بە ناوی گۆڕان و جارێک بۆ چاکسازی و جارێک بە ناوی دین و جارێکیش بە ناوی نەوەی نوێ.. ھەمان کۆنە قەوانی سواوی خزمەتی گەل و چاکسازی و پێشکەوتن لێددەن کە لە راستیدا بۆ رێگە گرتنە لە گەشە کردنی بیری نەتەوەیی و سەربەخۆیی خوازی .
شاری سلێمانی مەیلی نوێخوازیی ھەیە .بۆیەش ھەموو جارێک ھەمان کاڵای کۆنی رزیو، بە ناوێک و لە کراسێکی جیاواز دا دەدەنە خەڵک و دوای ماوەیەک ، خەڵکی داماوی سلێمانی دەبینن کە فێڵیان لێکراوە و شتی قەڵب و ساختەیان پێفرۆشراوە.
ئەو حیزب و رێکخستنانەی کە لە سلێمانی ھەن ، ھەموویان مێروولەی کونێکن.ھەمووشیان پێیان وایە کە پارتی حیزبی بنەماڵە و نەخوێندەوار و مەسینە ھەڵگر و ھەزاران بێرێزیی دیکەیە، کە چی خۆیان ھەڵگری ئەم سیفەتانە و خرابتریشن.
سلێمانی ھەموو ھزر و رێکخستنێکی تاقیکردووەتەوە جگەلە پارتی دیموکراتی کوردستان و رێبازی بارزانی.
ئەم جارە نوێترین کار کە خەڵکی سلێمانی بیکات دەنگدانە بە پارتی و بارزانی، بەم شێوەیە ھەم سلێمانی دەگەڕێننەوەوە باوەشی نیشتمان و ھەم کۆتایی بە پاشاگەردانی دێنن و ھەمیش دەمامکی عێراقچی و دژبەرانی سەربەخۆیی کوردستان فڕێ دەدەن.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.