له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، دواى جەختکردنەوەى وەزارەتى پەروەردە لەسەر فەرمانى دەرچووانى "کۆلێژى پەروەردەی کراوە"، توانرا ڕەزامەندى هەژمارکردنى دەرچووانى ئەم کۆلێژە بە دەست بهێنرێت و ددان بە بڕوانامەکانیان بنرێت و لە ڕووى زانستییەوە باوەڕ پێکراوە.
هه‌روه‌ها ڕاشیدهگهیهنن بە پێى بڕگەى (٣) کە لە دەسەڵاتى وەزارەتى پەروەردەیە لە هاوتاکردنى بڕوانامەکان هاوشێوەى پیشەیى، پێویستە بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەی پارێزگاکان و بەڕێوەبەرایەتى خوێندنى کوردى لە کەرکوک، دەرچووانى ئەم کۆلێژە ئاگادار بکاتەوە کە ئەم بەڵگانە پێشکەش بکەن لەگەڵ داواکانیان:
١. داواکارى فەرمى
٢. وێنەیەک لە بڕوانامەى کۆلێژى ئاماژەپێکراو
٣. پشتگیرى بەردەوامبوون لە خزمەتى کارى مامۆستایى
٤. پووختەى ڕاژەکە بە وردى پڕ بکرێتەوە
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.