له ئه‌نجامی به‌شداربوونی له فێستیڤالێكی جیهانیدا كه له وڵاتی مه‌غریب به‌رێوه‌چوو ، فیلمی كوردی " یاسر " له ده‌رهێنانی سینه‌ماكار و ده‌رهێنه‌ری كورد " ئه‌یاد جه‌بار " توانی خه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ستبهێنێت .
ئه‌م فیلمه باس له ڕۆڵی پێشمه‌رگه له ئازادكردنی مووسڵ ده‌كات ، هه‌روه‌ها له نێو فیلمه‌كه‌دا ڤیدیۆیه‌كی ده‌گمه‌ن هه‌یه كه له كاتی سه‌ردانیكردنی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌ره‌كانی پێشوه‌ی جه‌نگ ، سه‌ركرده‌ی باڵای دژه‌تیرۆری عێراق سڵاوی سه‌ربازی بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات .
ئه‌م دیمه‌نه عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كانی تووڕه كرد ، هه‌ر بۆیه ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی و داوایان كرد هیچ خه‌ڵاتێكی پێ نه‌درێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتوویی فیلمه‌كه هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی پوچه‌ڵ كرده‌وه و خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت .
فیلمی یاسر به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌شداری له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كازابلانكای شانشینی مه‌غریب كرد ، توانی خه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بێنێت و سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی تۆمار بكات، كه له‌ناو فێستیڤاڵه‌كه‌دا به فه‌رمی به ناوی فیلمی كوردستانی عێراق به‌شداری كردبوو .
جێی باسه فیلمی " یاسر " به‌شداری ژماره‌یه‌ك فێستیڤاڵی جیاجیای كردووه و توانیویه‌تی ده‌یان خه‌ڵاتی به‌نرخ به‌ده‌ستبهێنێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.