باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق، پیرۆزبایی لە سەرۆكی نوێی پەرلەمان و جێگرەكانی دەكات و بە هانگاوێكی گرنگ بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ دەیداتە قەڵەم.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی هەریەك لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی نوێی پەرلەمان و حەسەن كەریم كەعبی و بهشیر حهداد، جێگرانی یەكەم و دووهمی سەرۆكی پەرلەمان دەكات و دەشڵێت: هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكانی هەنگاوێكی گرنگە بە ئاراستەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت .
لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە، كاتێك محەمەد حەلبوسی، پارێزگاری ئەنبار بووە ئەمریكا بە دڵسۆزییەوە كاری لەگەڵ كردوەو حەلبوسیش یەكێكە لە كەسە ئیشكەرو چالاكەكان و لە دوای شەڕی داعش كاری بۆ گێڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری لە پارێزگاكەی كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.