Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 22:47

یۆنامی پیرۆزبایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌کات

سه‌رۆك و جێگرانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیاری كراون
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ی ئه‌یلولی 2018 یان كۆبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق پێشوازیی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ده‌كات له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌و، پیرۆزبایی له‌ به‌رپرسانی هه‌ڵبژێردراو ده‌كات كه‌ بریتین له‌ موحه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و حه‌سه‌ن كه‌عبی و به‌شیر حه‌داد جێگرانی سه‌رۆك ئه‌نجومه‌ن، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عیراق چاوی بڕیوه‌ته‌ كاركردن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی تازه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئاماده‌یه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر جۆره‌ هاوكارییه‌ك كه‌ لێی داوابكرێت.

هه‌روه‌ها نوێنه‌ری تایبه‌ت پێزانینی خۆی بۆ ماندووبوونی به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندام ده‌ربڕی كه‌ سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی كرد و وێڕای ده‌ستخۆشی كردن له‌ ئه‌ندامان له‌ هه‌ستكردنیان به‌ به‌رپرسیاره‌تی له‌ كاتی كێبڕكێكردنیان له‌سه‌ر پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران . هه‌رچه‌نده‌ به‌ڕێز كۆبیش له‌ ساتی زانینی ئه‌نجامه‌كان پیرۆزبایی له‌ به‌رپرسه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان كرد. 

له‌ هه‌مان كاتیشدا دڵساردی قووڵی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌ نه‌گه‌یشتنی ئافره‌تانی شیاو و شایسته‌ به‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی دا كه‌ به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن و ئافره‌تان بۆ پێگه‌ی سه‌ركردایه‌تیی دیكه‌ هه‌ڵبژێرن له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ پۆسته‌ وه‌زاریه‌كان و پۆسته‌ باڵاكانی تر له‌ حكوومه‌تی ئاینده‌دا.
 
هه‌روه‌ها داوا له‌ هێزو فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات كه‌ به‌ خێرایی به‌ره‌و پێش بچن و به‌ كاتبه‌ندییه‌ ده‌ستوورییه‌كانه‌وه‌ پابه‌ندبن، له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و ئینجا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و دواتریش پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نیشتمانی پشتگیر بۆ چاكسازی و به‌ده‌ر له‌ تایفه‌گه‌ری كه‌ پشت ببه‌ستێت به‌ هاریكاری و هاوبه‌شی له‌ نێوان پێكهاته‌ ‌و توێژه‌ جیاجیاكانی عیراق دوور له‌ به‌شبه‌شێنه‌ی تایفه‌گه‌ری و گه‌نده‌ڵی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.