Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:12

ڕەوتی سەدر دژایەتی کاندیدکردنی عادل عەبدولمەهدی ده‌کات

سەدر: ئەو تێوە گلاوە بە كەیسی گەندەڵی
کوردستان TV
100%

 

ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت دژایەتی كاندیدكردنی عادل عەبدول مەهدی دەكەن بۆ وەگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران لە كاتێكدا ئەو چەندین پۆستی دیكەی هەبووە لە ماوەكانی ڕابردوودا و بە گەندەڵیەوە تێوەگلاوە.

سەركردەیەكی لیستی سائیرونی ڕەوتی سەدر كە نەیویستووە ناوەكەی ئاشكرا بكرێت بە سكای نیوزی ڕاگەیاندووە " كانددیكردنی عادل عەبدول مەهدی سەركردەی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شیاو نیە لەكاتێكدا ئەو چەندین پۆستی تری هەبووە كە یەكێكیان جێگری سەرۆك كۆمار بووە لە ساڵی 2005 دا ".

وتیشی: ئەو تێوە گلاوە بە كەیسی گەندەڵی لەوانە كەیسی ناسراو بە ڕوداوی زاویە، بۆیە دژی ئەو مەرجانەیە كە موقتەدا سەدر دایناوە بۆ سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق و مەرجەكانی ئایەتوڵا سیستانی.

بە گوێرەی هەندێك لە زانیاریەكان، لیستی فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری بە عەممار حەكیم یان ڕاگەیاندووە كە ئەوان لاریان نیە لەوەی عادل عەبدول مەهدی ببێتەوە سەرۆك وەزیران.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.