Erbil 28°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 11:45

سبەینێ له‌ ئاکرێ ئاهەنگێکی جەماوەری به‌رفراوان بۆ ناساندنی کاندیدەکانی پارتی ساز ده‌کرێت

لقی 9ی پارتی لە ئاكرێ بەرنامەی تایبەتی خۆیان ئامادە كردووە
کوردستان TV
100%

بەرپرسی لقی 9ی پارتی لە ئاكرێ ڕایگەیاند، بەرنامەی تایبەتی خۆیان ئامادە كردووە و ڕۆژ بە ڕۆژ خەڵك پێشوازی لە بەرنامەی پارتی دەكات، هەر بۆ ئەو مەبەستەیش سبەینێ لە یاریگای ئاكرێ، ئاهەنگێكی جەماوەریی بەرفراوان ساز دەدەن و كاندیدەكان بە خەڵكی ناوچەكە دەناسێنن.

سەباح بەیتوڵڵا، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە سنووری لقی 9ی پارتی، بەرنامەی تایبەتی خۆمان ئامادە كردووە و بۆ هەر ناوچەیەك بەرنامەیەكی بەرفراوان دانراوە، بۆ ڕێكخراوە جەماوەرییەكان، قوتابییان، لاوان، ئافرەتان هەریەك لە لایەن خۆیەوە ئەو بەرنامەیەی بۆ دانراوە جێبەجێ دەكات، بۆیە بەرنامەیەكی تێروتەسەل دانراوە و چاوەڕوانین سەركەوتنێكی یەكجار گەورە بەدەست بهێنین".

بەیتوڵڵا ڕوونیشی كردەوە: "سبەینێ لە یاریگای ئاكرێ، ئاهەنگێكی جەماوەری ساز دەدەین، كە بەرپرسانی مەكتەبی سیاسی بەسەر هەموو ناوچەكاندا دابەش كراون، مەحموود محەممەدیش سەرپەرشتیی هەڵمەتی هەڵبژاردن لە لقی 9ی پارتی دەكات و، كاندیدەكانی خۆیشمان بە خەڵكی ناوچەكە دەناسێنین".

بەرپرسی لقی 9ی پارتی لە ئاكرێ، زیاتر گوتی: "خەڵكی سنوورەكەی ئێمە گەیشتووەتە ئەو ڕاستییەی كە ئەوەی ئەو میللەتە و كوردستان و ئەزموونەکەی دەپارێزێت، پارتی دیموكراتی كوردستانە، هەر كاتێك هێرش و پیلانی ناحەزان لەسەر هەرێمی كوردستان هەبێت، پارتی قوربانیی گەورە دەدات بۆ ئەوەی كوردستان ئارام بێت، تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش و داستانی سحێلا و پردێش، باشترین نموونەن بۆ ئەوەی ئەگەر پارتی دیموكراتی كوردستان بەهێز بێت، كوردستان بەهێزە، ئەگەر پارتی لە سحێلا و پردێ نەبایە و قارەمانانی پارتی و بارزانی نەبوونایە، لەوانەیە ئەمڕۆ لە كوردستان حەشدی شەعبی و خەڵكێكی دیكە حوكمیان كردبا، بەڵام لە سایەی خوێنی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی پارتی و بارزانی، كوردستان پارێزراوە، بۆیە دەنگدان بە لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەفایەكە بەرانبەر خوێنی شەهیدان و سەرۆك بارزانی".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.