Erbil 28°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 11:49

کۆمسیۆن: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ناویان هاتۆته‌وه‌ سەردانی بنکە لاوەکیەکانی دەنگدان بکەن

دەستدەکرێت بە پرۆسەی ڕاهێنان و فێڕکردنی کارمەندان
کوردستان TV
#7
100%

کۆمسیۆن ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە فەرمانبەرەکانی دەکات سەردانی بنکە لاوەکیەکان بکەن.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێک کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بڵاویکردۆته‌وه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ داوا لەو فەرمانبەرانە کراوە کە ناویان هاتوەتەوە سبەینێ دووشەمە سەردانی بنکە لاوەکیەکانی دەنگدان بکەن.

ڕاگەیەنراوەکە ڕونیشیکردوەتەوە سبەیێ دوو شەمە گرێبەستی فەرمی بۆ ئەو فەرماندبەرانە دەکرێت کە سەردانی بنکە لاوەکیەکان دەکەن.

ڕاگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو لە سبەینێوە دەستدەکرێت بە پرۆسەی ڕاهێنان و فێڕکردنی کارمەندان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.