به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی جیاكردنه‌وه ده‌نگه‌كان، به‌شیر خەلیل حه‌داد، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان 185 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، ئەمڕۆ یەكشەممە 2018/9/16، د.فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستە كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک جێگری دووەمی سەرۆکی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
گه‌رمترین سڵاو و پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له خولی چواره‌میدا، به‌ئومێدی سهركهوتنتانین له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی داهاتووتاندا، داوای سه‌ركه‌وتنیش ده‌كه‌ین بۆئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه نیشتمانیی و دهستورییهكانیدا به‌و جۆره‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا نیشتمانییه‌كان زامن ده‌كات و خواسته‌كانی رۆڵه‌كانی گه‌لمان به‌دی ده‌هێنێت له پێشكه‌وتن و تاو سه‌ندندا .
فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆمار
لە درێژەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عیراق کە ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی ئەیلولی 2018 بەڕێوەچوو، د.به‌شیر حه‌داد ناسراو بە (مەلا بەشیر)، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵبژێردرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی جیاكردنه‌وه ده‌نگه‌كان، به‌شیر خەلیل حه‌داد، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان 185 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، كاندیدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان 53 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، 16 په‌رله‌مانتاریش به سپێتی ده‌نگیان دابوو و 28 ده‌نگیش پوچه‌ڵكرانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.