وه‌رگرتنی ئۆتۆمبێل یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی تووشی ئۆتۆمبێل ده‌بێت و ده‌بێته هۆی نارێكی ڕۆشتنی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه ڕێكه‌كان: دیاره ئه‌م كێشه‌یه شۆفێر زۆر بێتاقه‌ت و ماندوو ده‌كات،چونكه كاتێك ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان وه‌ریبگرێت یان ڕێك نه‌ڕوات، ئه‌وا ده‌بێت شۆفێر زۆر به‌ئاگاداریی و به‌تووند ده‌ستی به‌سوكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه بگرێت بۆ ڕێگه‌گرتن له‌دروستبوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر.
ئه‌و هۆكارانه‌شی وا ده‌كه‌ن ئۆتۆمبێل وه‌ریبگرێت یان ناڕێك بڕوات له‌شه‌قامه‌كان، له‌م خاڵانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه.
1. خراپ بوونی تایه، واته خلیسك بوونی تایه جابه‌شی ده‌ره‌وه‌ی بێت یان به‌شی ناوه‌ی یان ته‌واوی تایه‌كه خلیسك بووبێت.
2. خراپ بوونی بوشی ته‌به‌ڵه
3. خراپ بوونی پارچه‌كانی ڕاگری به‌شی پێشه‌وه‌ی تایه، وه‌ك بۆڵت و ڕۆت و بووش و ده‌بڵی ئۆتۆمبێل.
4. تێكچوونی میزانیه‌ی ئۆتۆمبێل.
5. خوار بوونی تایه به‌شێوه‌ی درێژی، واته ته‌رازوو نه‌بوونی تایه.
6. كه‌مبوونی هه‌وای تایه.
7. خواربوون و ناڕێكی سوكان.
8. هۆكارێكی تر هه‌یه كه‌وا ده‌كات ئۆتۆمبێل ڕێك نه‌روات، وه‌ك ده‌عمی ئۆتۆمبێل یان كێشانی تایه‌ی ئۆتۆمبێل به‌شۆسته‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كان.
سه‌رچاوه - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.