Erbil 28°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 11:43

وه‌زیری شاره‌وانی: هاوشێوه‌ی هه‌ولێر پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی دروست ده‌کرێت

له‌ گوتووێژێكی چڕداین له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ هاوشێوه‌ی هه‌ولێر پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی دروست بكات.

نه‌ورۆز مه‌ولود، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندووه‌: له‌ گوتووێژێكی چڕداین له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی.

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری ڕوونیشی كردۆته‌وه‌: ده‌ست و په‌نجه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم كه‌ پارتی رۆڵی سه‌ره‌كیی تێدا ده‌بینێت، له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به‌ هاووڵاتیان له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمدا زۆر ڕوون و ئاشكرایه‌، هه‌رچه‌نده‌ دووچاری زۆر قه‌یرانی گه‌وره‌ی وه‌ك (بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ و، شه‌ڕی داعش و، دابه‌زینی نرخی نه‌وت و، دواتر گه‌مارۆی وڵاتانی دراوسێ) بووین، به‌ڵام حكوومه‌ت به‌ خۆڕاگری و به‌ سیاسه‌تێكی ته‌ندروست، هه‌موو قه‌یرانه‌كانی تێپه‌ڕاند به‌ كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاریی گه‌وره‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / kdp

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.