Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:58

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئازەربایجان: له‌ئێستاوه‌ پیرۆزبایی لە ئەندامانی ده‌رچووی پەرلەمانی کوردستان دەکەین

بەناوی پەرلەمانی ئازەربایجان
کوردستان TV
100%

لەسەردانێکی فەرمی (فەلاح حەسەن) جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان و جێگری یەکەمی سەرۆکی لاوانی سیاسی ئەوروپا بۆ ووڵاتی ئازەربایجان ، سەرەتا لەلایەن (دکتۆرە بەھار مورادۆڤە) جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئازەربایجان پێشوازی لێکرا ، لەدیدارەکەدا فەلاح حەسەن بەمیدیاکانی پارتی نوێ ی ئازەربایجانی راگەیاندووە کەسەردانەکەمان دەسپێکێکە بۆ دروستکردنی پردێکی دۆستانەی سیاسی لەنێوان لاوانیسیاسی ئەوروپا و ئاسیادا ، ھەروەھا ئیشارەتی بەوەداوە کە لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەو ووڵاتەش باسی لە گەلی کوردستان و نەھاماتیەکانی کردووە بەتایبەتی لەشەڕی داعش و تا ئاستی سەرکەوتنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەسەر تیرۆرستانی داعشدا. 

فەلاح حەسەن باسی لە ڕۆڵی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەو ووڵاتە کردووە کە وەکو ئافرەتێک لەم پۆستەدا سەرکەوتنی بەدەست ھێناوەو ئافرەت دەبێت ڕۆڵی گرنگی ھەبێت لەخزمەتکردنی ووڵاتدا ، لەکۆتایدا بە میدیاکارانی راگەیاندووە کە دیدارەکە سەرکەوتووانە بووەو لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان باسی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانیشمان کردووە کە بڕیارە لە ٣٠ ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت وبەڕێزیان پشتگیری تەواوی خۆیان دەربڕیووە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکان و لەئێستاوەش بەناوی پەرلەمانی ئەو ووڵاتە پیرۆزبایی خۆی بۆ ئەندامانی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاندووە و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستوونە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.