لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان، توانراوا دەست بەسەر دوو تۆن دەرمانی قەدەغەکراو بگیرێت و پێنج کەسیش دەستگیر بکەن.
له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، قائیمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان توانیان پشکنین بۆ زیاتر لە ۳۰ دەرمانخانە بکەن لە تەواوی شەقامی ٤۰مەتری شاری هەولێردا.
لێژنهكهى قائیمقامیه‌ت ڕاشیده‌گه‌ێنێت لە میانەی بەدواداچونەکانماندا ۱۷ دەرمانخانە داخراوە، پێنج کەس دەستگیر کراون، چوار ئۆتۆمبێلیش دەستی بەسەردا گیراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش لە دادگا بۆ گیراۈەکان کراوەتەوە، هەروەها غەرامیەکی زۆریش دەکرێن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.