Erbil 15°C شەممە 16 تشرینی دووەم 20:45

مانگێکی ده‌ستکرد به‌ به‌های یه‌ک ملیار دۆلار ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان کرا

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌ستووری چینه‌كانی سه‌هۆڵ له‌ گرینلاند و كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشوور ده‌كات
کوردستان TV
100%

ده‌زگای فڕۆكه‌وانی و گه‌ردوونناسیی ئه‌مریكا ناسا (NASA) مانگێكی ده‌ستكردی به‌ به‌های یه‌ك ملیار دۆلار ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد.

له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا ناسا مانگی ده‌ستكردی ICESat-2ی به‌ مووشه‌كی United Launch Alliance'ın 155. كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركه‌وتووترین مووشه‌كه‌كانی ئه‌مریكا ناسراوه‌ ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌ لایه‌ن ناساوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و مانگه‌ ده‌ستكرده‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات له‌ ئه‌ستووری چینه‌كانی سه‌هۆڵ له‌ گرینلاند و كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشوور، له‌گه‌ڵ رێژه‌ی توانه‌وه‌، گۆڕانكاری ئاستی ده‌ریا و به‌رزی هه‌وره‌كان.

مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ ره‌وانه‌ی زانایان ده‌كات كه‌ ده‌ستی ده‌خات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێشبینیه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو له‌باره‌ی گۆڕانكاری چینه‌كانی سه‌هۆڵ به‌پێی كات، توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵ به‌پێی گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی و كاریگه‌ری هۆكاره‌كانی دیكه‌ له‌سه‌ر ئاستی ده‌ریا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.