دوو سه‌رچاوه‌ی ئه‌منی رایانگه‌یاندووه كه له ئاكامی ھێرشێكی داعش له سنووری پارێزگای كه‌ركووك و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له پارێزگای دیاله، سێ كه‌س كوژران و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون كه له‌نێویاندا، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ھه‌ن.
ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی كه‌ركووك، نه‌قیب حامد عوبێدی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش ھێرشیانكردووه‌ته سه‌ر گوندی غه‌ریب سه‌ربه ناحیه‌ی عه‌باسی له قه‌زای حه‌ویجه باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك.
به‌گوته‌ی حامد عوبێدی له ئاكامی ھێرشه‌كه‌دا، پۆلیسێك و مه‌ده‌نییه‌ك كوژران و مهدهنییهكی دیكه‌ش بریندار بووه.
له پارێزگای دیاله‌ش ئه‌فسه‌ری پۆلیس، حه‌بیب شممه‌ری به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه بۆمبێكی چێنراو له ناوچه‌ی زوور باكووری رۆژھه‌ڵاتی دیاله به كاروانێكی حه‌شدی شه‌عبیدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
حه‌بیب شممه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراوه و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.