له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت لەچوارچێوەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە، بنکەی پۆلیسی سەرچنار بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی بەختیاری لەسیتەک تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.
ڕاشیدهگهیهنن بنکەی پۆلیسی سەرچنارو بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی بەختیاری، بەفەرمانی دادوەر، کاتژمێر ۱۲ ی شەوی ڕابردو لە سیتەک تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە بە مادەکانی ( ٤٥٦ ، ٤٥۳ ، ٤۱۳ ، ۲٤۰ ) لە یاسای سزادانی عێراقی.
تۆمەتبارەکە ناوی ( ئا. ص. ع) و لەدایکبوی ۱۹۸۱ ، دانیشتوی شاری سلێمانیەو ، چوار فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.