Erbil 8°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 00:52

مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت باهۆزی فلۆرێنس کاریگه‌ریی بکاته‌ سه‌ر ژیانی 10 ملیۆن که‌س

به‌ هۆی زریانه‌كه‌وه‌ زیاتر له‌ دوو هه‌زار گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ویلایه‌ته‌كانی كارۆلینای باكوور و باشوور به‌ هۆی باهۆزی فلۆرێنسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ 11 كه‌س.

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی گه‌یشته‌ وشكانییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مریكا، باهۆزی فلۆرێنس له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ شاره‌كان، بۆ زریانێكی كه‌مه‌ره‌یی گۆڕدرا.

ره‌شه‌با و بارانی به‌هێز كه‌ به‌ هۆی زریانه‌ كه‌مه‌ره‌ییه‌كه‌وه‌ هه‌ڵیكردووه‌، بووه‌ته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییان. كاربه‌ده‌ستان، ئاشكرایانكرد ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ویلایه‌ته‌كانی كارۆلینای باكوور و كارۆلینای باشوور گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بۆ 11 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیشدا كه‌ له‌ لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كارۆلینای باكووری وه‌ك ناوچه‌ی كاره‌سات راگه‌یاندووه‌ و ره‌نگه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ بكات.

به‌ هۆی لافاوه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خانوو له‌ ویلایه‌ته‌كانی كارۆلینای باكوور و باشوور، ژێر ئاو كه‌وتوون. كاربه‌ده‌ستانیش هۆشداریی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ره‌نگه‌ ئاستی ئاوی لافاوه‌كان بگاته‌ یه‌ك مه‌تر و له‌ هه‌ردوو ویلایه‌ته‌كه‌ش زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س بێ كاره‌با بوون.

له‌ شاری ویڵمینگتن سه‌ربه‌ ویلایه‌تی كارۆلینای باكوور به‌ هۆی ره‌شه‌بای به‌هێزه‌وه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر دره‌خت شكاون و له‌ ئه‌نجامی لافاویشدا زۆر خانوو ژێرئاو كه‌وتوون. شۆفێران له‌و رێگایانه‌ی لافاو گرتبوونییه‌وه‌ تووشی ئاسته‌نگی هاتوچۆ بوون.

به‌ هۆی زریانه‌كه‌شه‌وه‌ زیاتر له‌ دوو هه‌زار گه‌شتی ئاسمانیی هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌. 

مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت باهۆزه‌كه‌ كاریگه‌ریی بكاته‌ سه‌ر ژیانی 10 ملیۆن كه‌س و زیانی به‌ بڕی 170 ملیار دۆلار لێبكه‌وێته‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.