Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 01:14

له‌م خاڵانه‌ بزانه‌ ئۆتۆمبێله‌که‌ت چه‌ند ئاماده‌یه‌ له‌وه‌رزی باراندا

له‌ناوه‌ڕۆك زیاتر بزانه‌
امطار-baran
کوردستان TV
100%


ده‌زگای چاودێریی جۆرایه‌تی ئۆتۆمبێل له‌ئه‌ڵمانیا چه‌ند ڕێنمایه‌كی له‌باره‌ی لێخوڕین له‌سه‌ر شه‌قامێكی زۆر ته‌ڕ و ڕٍوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خلیسكان بڵاوكرده‌وه‌
گومان له‌وه‌دا نییه‌، ته‌ڕیی شه‌قامه‌كان ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی
هێزی لێخشاندن له‌نێوان زه‌وی و تایه‌كانی ئۆتۆمبێل، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی چینێك ئاو ده‌كه‌وێته‌ نێوان ئه‌و دووانه‌وه‌ و له‌ژێر په‌ستاندا ئاوه‌كه‌ بڕ و شێوه‌ی ده‌گۆڕێت و له‌گه‌ڵ خۆیدا تایه‌كان ده‌خلیسكێنێت .
نیشانه‌كانی خلیسكانیش ده‌كرێت زوو لێكبدرێته‌وه‌، كاتێك هه‌ستت كرد ناتوانیت ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌وردی ئاڕٍاسته‌ بكه‌یت، ده‌بێت خۆت بۆ ئه‌گه‌ری خلیسكان ئاماده‌ بكه‌یت ده‌زگای چاودێریی جۆرایه‌تی ئۆتۆمبێل له‌ئه‌ڵمانیا، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت سیستمی (ABS)ی تیا بوو، بێ دوودڵی ئیستۆپ بگره‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و سیستمه‌شی تیا نه‌بوو، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانیت به‌خێرایی چه‌ند جارێك ئیستۆپ بگره‌ و به‌ری بده‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاگات له‌وه‌ بێت سوكان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌جوڵێت، چونكه‌ وه‌ستانی تایه‌كان یارمه‌تی ئه‌وه‌ ده‌دات ئاوی ناو خانه‌ی تایه‌كان زوو زوو خاڵی ببێته‌وه‌.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی تا تایه‌كانت تازه‌ بێت، ئه‌گه‌ری خلیسكان كه‌متر ئه‌بێته‌وه‌، چونكه‌ خانه‌ی تایه‌كان كه‌ قوڵییان زۆره‌، ئاوی زیاتر له‌ ژێر
تایه‌كه‌وه‌ ڕاده‌كێشێت و دواتر خاڵی ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تایه‌كه‌ ساف بوو، ئه‌گه‌ری خلیسكان به‌رزه‌ به‌شێوه‌ی ئاسایی تایه‌ی تازه‌ قوڵایی خانه‌كانی ده‌گاته‌
7 ملیمه‌تر، ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ڕێگری له‌خلیسكانی ئۆتۆمبێلێكی ئاسایی بكات له‌خێرایی 80 كیلۆمه‌تر و كه‌متر ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قوڵایی خانه‌ی تایه‌كان 1.5 ملیمه‌تر بێت، ئه‌وا له‌خێرایی 50 كیلۆمه‌تردا ئه‌گه‌ری خلیسكانی هه‌یه‌. 
بۆیه‌ ده‌زگاكه‌ هۆشداری ئه‌وه‌ ده‌دات به‌شۆفێره‌كان، له‌وه‌رزی باران باریندا نابێت قوڵایی خانه‌ی تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌ 3 ملیمه‌تر كه‌متربێت.


سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.