دوای دوو مانگ مانه‌وه‌یان له پزیشكی دادی كه‌ركوك ئه‌مڕۆ ته‌رمی 28 چه‌كداری داعش خرایه گۆڕێكی به كۆمه‌ڵه‌وه.
له گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی شاری كه‌ركوك گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ بۆ 28 چه‌كداری داعش لێدرا و ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 2 مانگ ته‌رمه‌كانیان له پزیشكی دادی كه‌ركوك مابوونه‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆش له لایه‌ن پزیشكی داده‌وه ته‌رمه‌كان به مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌یان له خاكدا ڕاده‌ستی شاره‌وانی كه‌ركوك كرا‌و له گۆڕستانی په‌نجا عه‌لی له گۆڕێكی به كۆمه‌ڵدا خرانه ژێر خاكه‌وه.
به پێی زانیاریه‌كان له ئاژانسه‌كانی هه‌واڵه‌وه گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی تر له هه‌مان گۆڕستان بۆ 28 ته‌رمی تری چه‌كدارانی داعش ئامادا كراوه و بڕیار وایه سبه‌ی بخرێنه ژێر خاكه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.