Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 01:13

یه‌کێتى تۆپی پێی کوردستان کاتى ده‌ستپێکردنى چالاکییه‌کانى وه‌رزى نوێی راگه‌یاند

بۆ وه‌رزى 2018/2019
کوردستان TV
100%


ڕۆژی شه‌ممه‌ 2018/9/15 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به‌ست و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كى نوێی راگه‌یاند، كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:

1- یه‌كێتییه‌كه‌مان به‌ مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى و راكێشانى تیروپشكى خولى یانه‌ پله‌نایابه‌كان و یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سه‌رجه‌م یانه‌كان كۆبوویه‌وه‌، دواى گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ل و وه‌رگرتنى را و پێشنیارى نوێنه‌رى یانه‌كان، بڕیاردرا به‌:

• خولى نایابى كوردستان به‌ به‌شدارى (14) یانه‌ به‌ شێوازى خول به‌ دوو قۆناغ (چوون و هاتن) له‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ 2018/10/22 به‌رێوه‌ ده‌چێت.

• دوا كات بۆ وه‌رگرتنى لیستى ناوى یاریزانان (كشوفات) رێكه‌وتى 2018/10/1 ده‌بێت.

• دوو یانه‌ى كۆتایی ریزبه‌ند بۆ ریزى یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان داده‌به‌زن.

• مه‌رجه‌ یه‌ك یاریزانى لاوان له‌ دایكبووى 1999 و به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ له‌ پێكهاته‌ى یانه‌كان هه‌بێت و له‌ سه‌ره‌تاى یارییدا به‌شداربێت و یارى بكات.

• پێویسته‌ سه‌رپه‌رشتیارى تیپ له‌ خێزانى تۆپی پێ بێت و تایبه‌تمه‌ندى له‌ تۆپی پێ هه‌بێت واته‌ (یاریزانێكی دێرین یان ناوبژیوانێكی دێرین یان راهێنه‌رێكی دێرین) بێت، مه‌رج نییه‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌یش بێت.

• هه‌ر راهێنه‌رێك دوو یاریده‌ده‌ر و راهێنه‌رى گۆڵپارێزانى ده‌بێت.

• هه‌ر یانه‌یه‌ك بۆى هه‌یه‌ سێ یاریزانى پیشه‌گه‌رى هه‌بێت، به‌ڵام له‌ كاتى یارى ته‌نیا دوو یاریزان له‌ نێو یاریگه‌ ده‌بن و یارى ده‌كه‌ن.

* یاریزان بۆی نییه‌ له‌ دوو خولی جیاواز بۆ دوو یانه‌ی جیاواز یاری بكات، به‌ڵام رێگه‌پێدراوه‌ و ده‌كرێت یاریزان له‌ دوو خولی جیاواز بۆ یه‌ك یانه یاری بكات.

• خولى یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان به‌ به‌شدارى (17) یانه‌، كه‌ به‌سه‌ر دوو گرووپ دابه‌شكراون و به‌ یه‌ك قۆناغ له‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ 2018/11/20 به‌رێوه‌ ده‌چێت.

• له‌ هه‌ر گرووپێك دوو یانه‌ بۆ قۆناغى كۆتایی سه‌رده‌كه‌ون، دواتر له‌ كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى چوارگۆشه‌ى زێرین گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت و دوو یانه‌یش بۆ ریزى یانه‌ پله‌نایابه‌كانى كوردستان سه‌رده‌كه‌ون.

• له‌ هه‌ر گرووپێك یه‌ك یانه‌ بۆ ریزى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان داده‌به‌زێت.

• مه‌رجه‌ یه‌ك یاریزانى لاوان له‌ دایكبووى 1999 و به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ له‌ پێكهاته‌ى یانه‌كان هه‌بێت و له‌ سه‌ره‌تاى یارییدا به‌شداربێت و یارى بكات.

• دوا كات بۆ وه‌رگرتنى لیستى ناوى یاریزانان (كشوفات) رێكه‌وتى 2018/11/1 ده‌بێت.

2- سه‌رجه‌م لێژنه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ و ئاماده‌كارى بۆ دروستكردنه‌وه‌ و ده‌ستنیشانكردنى لێژنه‌كان بۆ وه‌رزى 2018/2019 ده‌كرێت.

3- تاقیكردنه‌وه‌ى تیۆرى و جه‌سته‌یی ناوبژیوانان له‌ رێكه‌وتى 2018/10/13 له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.