باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد ، بەوەی هەڵبژاردنی هەنگاوێكی گرنگ بوو بۆ ئەو خشتەكاتیەی دەستووری بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق .
هەروەها پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی حەسەن كەریم كەعبی كرد كە پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی پێ سپێردرا و راشیگەیاند كە چاوەڕوانی هەلبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەكەین . لای خۆیەوە یەكێتی ئەوروپا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر هەلبژاردنی محەمەد حەلبوسی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەربڕی و پیرۆزبایی خۆی ئاراستە كردبەوەی هەنگاوێكە بەرەو پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق .
مایا كوچیانتیچ گوتەبێژ بەناوی كۆمسیاری كاروباری دەرەوەی ئەوروپا لە بەیاننامەیەكدا روونیكردەوە كە پێشبینی دەكەن ئەوە هەنگاوێك دەبێت بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق و داواشی كرد كە هەوڵ بدرێت بۆ بەشداری نیشتیمانی و ئاشتەوایی .
تەئكیدیشی كردەوە كە یەكێتی ئەوروپا بەردەوام دەبێت و شەریكێك دەبێت بۆ عێراق بەتایبەتی لە هەوڵی بنیادنانەوەی ژێرخانی ئەو وڵاتە .
شایانی باسە پارێزگاری ئەنبار محەمەد حەلبوسی دوێنێ لە هەلبژاردنی سەرۆكایەتیدا 169 دەنگی بە دەستهێنا .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.