Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 15:07

نان و سه‌مون مرۆڤ توشی خه‌مۆکی ده‌که‌ن

ماده‌ی " گلۆتین " مرۆڤ توشی كێشه‌ی ده‌روونی و ژیری ده‌كات
کوردستان TV
100%


وه‌ك ئاشكرایه‌ گه‌نم له‌ پێكهاته‌ی دروستكردنی هه‌موو نان و سه‌مونێكدا هه‌یه‌ ، تۆوی گه‌نم رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ماده‌ی " گلۆتین " ی تێدایه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی پرۆتینی زیانبه‌خشه‌ بۆ ده‌رونی مرۆڤ و توشی خه‌مۆكی ده‌كات .

له‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ زاناكان ئه‌نجامیان داوه‌ ، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌ سه‌دا هه‌شتای ئه‌و گه‌نمه‌ی بۆ دروستكردنی نان و سه‌موون به‌كارده‌هێندرێت پێكهاتووه‌ له‌ ماده‌ی  گلۆتین " كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه‌ بۆ كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی و ژیری مرۆڤ  ، ئه‌م ماده‌یه‌ ته‌نانه‌ت له‌ لە خواردنەکانی مەعکەرۆنی،گۆشتە ئامادەکراوەکان، شۆڤان و هەموو ئەو خۆراکانەی گەنمیان تێدایە هەیە .

زاناكان له‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌  ئەم خواردنانە جگەلەوەی زیان بە دەروونی مرۆڤ دەگەیەنن و تووشی خەمۆکی و بێزاری یاخو ماندووبوونی دەکەن، لەهەمانکاتدا کێشیان زیاد دەکات و کرداری هەرس خاودەکاتەوە .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.