حکوومەتی هۆڵەندا بڕیاری کشاندنەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا، داوە.
ئه‌مڕۆ 15ی ئه‌یلولی 2018 حكومه‌تی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند که له‌كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵدا فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی له‌جۆری ئێف 16 له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش له‌سوریا و عیراق ده‌كشێنێته‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا حكومه‌تی هۆڵه‌ندا، ئاشكرایكردوه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هۆڵه‌ندا كه له‌ساڵی 2014وه به‌شدارن له‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆرستانی داعش له‌خاكی سوریا و عیراق له كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵدا ده‌كشێنه‌وه".
ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییانه چوار فڕۆكه‌ی ئێف 16ن و له‌بۆردومانی تیرۆرستان له‌ناو خاكی عێراق و سوریا به‌كارهێنراون.
له‌به‌شێكی دیکه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه هاتووه هۆڵه‌ندا به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی توانای سه‌ربازی له‌عیراق و سوریا، له‌ڕێگه‌ی به‌هێزكردنی توانا ئه‌منیه‌كان و هه‌وڵدان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیان بۆ ماڵه‌كانی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ئارامی بژین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.