Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:42

هاووڵاتیان ده‌نگی خۆیان بۆ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپات ده‌که‌نه‌وه‌

30 ئه‌یلوول پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
#7
100%


پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی ١٨٣ لە ژێر دروشمی بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێزدا دەستی بە بانگەشە کردووە و لە بەرنامەی تایبەت بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی دۆخی خەڵکی کوردستان باشتر بێت و خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەھیدان بکەن و ئابووریی ھەرێمی کوردستان ببووژێننەوە و لە عێراقیش بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد بکەن و ھەوڵ بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی دیکەش بدەن، بۆیە لە ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانیش پێشوازییەکی گەرم لە لیستی پارتی دەکرێت.

بۆ سه‌رخستنی لستی ژماره‌ ١٨٣ پارتی دیموكواتی كوردستان هاووڵاتیان له‌ هه‌موو شاروچارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌نگی خۆیان بۆ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌. ده‌ڵێن ئه‌مه‌ رێبازی بارزانی نه‌مره‌، ئه‌مه‌ لیستی شه‌هیدانه‌، ئه‌مه‌ لیستی ئه‌مبراز شكێنه‌كان و لیستی داعش شكێنه‌، ئه‌مه‌ لیستی ئاوه‌دانییه‌، بۆ ده‌نگی پێده‌ده‌ین.

هاووڵاتیانی سلێمانی ده‌ڵێن: لیستی ١٨٣ی (پ.د.ك) بەبایەخەوە دەڕوانێتە بوژانەوەی كەرتی گەشت و گوزاری هەرێمی كوردستان‎.

هاووڵاتیانی دهۆك پاڵپشتی خۆیان بۆ لیستی ١٨٣ـی پارتی دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ زاخۆش هاووڵاتیان بۆ سه‌رخستنی لیستی ١٨٣ی (پ.د.ك) به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ده‌ڤه‌ری ئامێدیش هاووڵاتیان پشتیوانی خۆیان بۆ سه‌رخستنی لیستی ١٨٣ی (پ.د.ك) دووپات كرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ناحیه‌ی شه‌مامك، خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان پشتگیری لیستی ١٨٣ی پارتی ده‌كه‌ن و قه‌ڵادزێش كادر و هه‌ڤاڵانی سنووری ده‌ڤه‌ری پشده‌ر هه‌وڵی سه‌رخستنی لیستی ١٨٣ی پارتی ده‌ده‌ن.

خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان متمانه‌یان به‌ به‌رنامه‌ و كاندیده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه‌ و پێیان وایه‌، كه‌ پارتییه‌ ده‌توانێت خزمه‌ت به‌ خه‌ڵكی كوردستان بكا. داوایش ده‌كه‌ن كه‌ پارتی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بخاته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

30 ئه‌یلوول پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.