وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرای هەرێم و سەبەینێ موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی دابەشدەكرێت
بەپێی زانیارییەکان کە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگهیاندووه، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 16ی ئەیلول موچەی کارمەندانی چاودێری كۆمەڵایەتی دابەشبكرێت.
سهبارهت به دواكهوتنی مووچه، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیاند ئەگەر دوواكەوتن لە مووچەی شوێنێك هەبێت تەنها پەیوەندی بە رۆژانی پشوو هەیە، گوتی: هیچ سستییەك لە دابەشكردنی مووچە نییە، ئەگەر دواكەوتنی مووچەی شوێنێك هەبێت ئەوە پەیوەندی بە پشووی فەرمی هەیە سهرچاوهكه گوتیشی: ناتوانین لە پشوودا مووچە دابەش بكەین.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: بەیانی رۆژی یەکشەممە 16ی ئەیلولی 2018 مووچەی سەرجەم کەمئەندامان دابەش دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.