بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کارەبای سلێمانی ڕایەگەیاند بەهۆی گۆڕانی وەرز و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما هەروەها کەمبوونەوەی خواستی هاووڵاتیان لەسەر بەکارهێنانی کارەبا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەهاوڵاتیان زیاد دەکات.
سیروان محەمەد بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند رێژەی پێدانی كارەبا پەیوەندی بە گۆڕانی وەرز و پلەكانی گەرماوە هەیە، تا پلەكانی گەرما نزمتربن و خواست لەسەرر بەکارهێنانی کارەبا کەمتر بێت پێدانی كارەبا زیاتر دەبێت، لەئێستاشدا بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما، رێژەی پێدانی كارە زیاد دەكات.
دهڵێت لەدوای ئەوەی ئێستا پلەكانی گەرما روویان لە دابەزین كرد، بڕی پێدانی كارەبای نیشتیمانی لەنێوان 12 بۆ 14 كاتژمێر دەبێت و رەنگە لە داهاتووشدا زیاتر ببێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.