Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:07

خالید عوبەیدی: پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە 30 ملیۆن دۆلار کڕدراوە

ئەو گەندەڵانە دڵخۆش بن
کوردستان TV
100%


وەزیری پێشووی بەرگریی عێراق، کە بەربژێر بوو بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت (بە 30 ملیۆن دۆلار کڕدراوە).

خالید عوبەیدی كە هاوكات وەزیری پێشووی بەرگریی عێراقەو پاڵێوراو بوو بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، لەبارەی پۆستەكە دەڵێت "بە 30 ملیۆن دۆلار کڕدراوە".

عوبەیدی، سەرۆکی کوتلەی بەیاریقی خەیرەو لە دەنگدانی نهێنیدا ئەمڕۆ بە بەدەستهێنانی 89 دەنگ بەرامبەر محەممەد حەلبووسی دۆڕا، کە بە 169 دەنگی پەرلەمانتاران بووە سەرۆکی پەرلەمان.

خالید عوبەیدی لە یەکەم کاردانەوەیدا لەبەرامبەر هەڵبژاردنی حەلبووسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویه‌تی: با ئەو خێزانە گەندەڵە بە کەرەستەکەی خۆی دڵخۆشبێت کە (وەکو دەڵێن) بە 30 ملیۆن دۆلار کڕدراوە، هەروەها با ئەو گەندەڵانە دڵخۆش بن کە ئێستا پیرۆزبایی لەیەکدی دەکەن. سەبارەت بە عێراق و عێراقییەکانیش دەڵێم: خواتان لەپشتە و، ئەویش لەهەمووان یارمەتیدەرترە.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.